بۆردومانکردنی بەشە
سەربازییەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، زیانی بەر یەکێک لە فڕۆکە گواستنەوە
سەربازییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق گەیاندووە و فڕۆکەیەکی جۆری
"ئەنتۆنۆف" بەهۆی بەرکەوتنی موشەکەوە تێکشکا
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی 3ی 2026 ، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ڕاگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی
و درۆنی کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر بنکەی ئاسمانی "شەهید
عەلا" لە بەشە سەربازییەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، فڕۆکەیەکی
گواستنەوەی سەربازی لە جۆری (An-32B)ـی سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق زیانی پێگەیشتووە و تێکشکاوه
سەرچاوەکە ئاماژەی
بەوەش کردووە، فڕۆکەکە لەسەر ڕێڕەوی فڕۆکەخانە وەستابوو، یەکێک لە موشەکەکان بەر
باڵی ڕاستی کەوتووە، ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ هێرشێکی بەرفراوان بە موشەک و فڕۆکەی
بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوەندی پاڵپشتی دیپلۆماسی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد
دوای هێرشەکە، هێزە
ئەمنییەکان پاشماوەی سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی جۆری "گراد 122 ملم"یان لە
ناوچەی پردی دیالە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغداد دۆزیوەتەوە کە هێرشەکەی لێوە
ئەنجامدراوە
جێی ئاماژەیە، هێزی
ئاسمانی عێراق خاوەنی 6 فڕۆکەی جۆری (An-32B Cline)ـە، کە فڕۆکەی گواستنەوەی
سەربازیی تاکتیکی و مامناوەندن و بەشێکی گرنگی تیمی گواستنەوەی ئاسمانی عێراق
پێکدەهێنن، هەروەها هەندێک لەو فڕۆکانە بۆ ئەرکی بۆردومانی زەوینییش بەکاردەهێنرێن.
39 جار خوێندراوەتەوە