وەزارەتی کشتوکاڵ دەروازە سنوورییەکانی بۆ هاوردەکردنی تەماتە واڵا کرد

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 30/03/2026
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی 3ی 2026 ، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوونی مەیدانیی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، دەرکەوتووە کە بەرهەمی تەماتەی ناوخۆ لە بازاڕەکاندا کەمی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی گرانبوونی نرخەکەی و دروستبوونی بارگرانی بۆ هاووڵاتییان


بەپێی بڕیارە نوێیەکە سەرجەم دەروازە و خاڵە سنوورییەکان ڕێگەیان پێدەدرێت تەماتە لە دەرەوەی وڵات هاوردە بکەن و ئەم هەنگاوەش وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی هاوسەنگیی بازاڕ و جێگیرکردنی نرخەکان گیراوەتەبەر، چونکە لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆیی وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکان نییە


سیستەمی "ڕۆژژمێری کشتوکاڵی" لە هەرێم و عێراق بەجۆرێکە، لەو وەرزانەی بەرهەمی ناوخۆ پێدەگات هاوردەکردن قەدەغە دەکرێت، بەڵام لە کاتی گۆڕانی وەرزەکان و کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ، دەرگای هاوردە دەکرێتەوە تاوەکو نرخ لە بەرژەوەندی کڕیاراندا بمێنێتەوە

34 جار خوێندراوەتەوە