پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو (24- 25ی 3ی 2026)

KNN : Kurdish News Network
10:32 - 24/03/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەمرۆ سێشەممە پێشبینی کەش و هەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند 

 

ئەمڕۆ سێشەممە (24-3-2026) شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێدەکات

ئاسمانی هەرێم بە تەواوی هەور دەبێت پێشبینی دەکرێت پێشنیوەڕۆ بارانبارین لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان دەست پێبکات ، پاشان لە دوای نێوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە

 تایبەتمەندییەکان لە ناوچەکانی گەرمیان هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت ، لە شەودا ڕێژەی بارانبارین لە گەرمیان و ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت ، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.

 

سبەی چوارشەممە (26-3-2026): بەردەوامی باران و نزمبوونەوەی گەرما

کەشوهەوا بە باراناوی دەمێنێتەوە. لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە و لە هەندێکی تریش نمەباران و هەورەترێشقە دەبێت

بارانی بەلێزمە بۆ ماوەیەکی کورت لە سنووری گەرمیان، کەرکووک، ڕۆژهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک دەبارێت

 لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی پێنجشەممە، ئەگەری بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات هەیە.

پلەکانی گەرما (2-4) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

786 جار خوێندراوەتەوە