دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە بنکە و بارەگاکانی لیوای 14ی سەر بەو دەستەیە لە سنووری پارێزگای نەینەوا، کەوتوونەتە بەر هێرشی ئاسمانی و سێ جار بۆردومان کراون
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی دەستەکە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، شوێنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی فەرمیدا، لە ڕێگەی سێ هێرشی ئاسمانییەوە کراونەتە ئامانج
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە هێرشی یەکەم بارەگای لیوای 14ی لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کردووەتە ئامانج، هاوکات هێرشەکانی دووەم و سێیەمیش یەکێک لە بارەگاکانی فەوجی چوارەمی سەر بە هەمان لیوایان لە پارێزگاکە پێکاوە.
21 جار خوێندراوەتەوە