شەپۆلی هەورە بروسکە و تەرزە و بارانی بەخوڕ دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:04 - 23/03/2026
کوردستان
+
-

بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی، شەپۆلێکی باران و تەرزە بەڕێوەیە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و بڕی بارانبارینی پێشبینی کراو لە هەندێک ناوچە دەگاتە 50 ملم لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا.

 

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند: سبەی سێ شەممە 24/3/2026 لە کاتەکانی دوانیوەڕۆوە شەپۆلی هەورەبروسکە، بارانی بەخوڕ و تەرزە ناوچەکانی سنووری گەرمیان، کەرکوک، سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە و پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن.

 

باسی لەوەشکرد: بۆ رۆژی چوارشەممە شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و بارانی باش و مامناوەندی پچڕپچڕ سەرجەم  ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەڕینیش دەگرێتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: کاریگەری ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەرەو لاوازی دەچێت.

 

بڕی بارانی پێشبینیکراو لەماوەی هەردوو رۆژی سێشەممە و چوارشەممە:

 

سنووری پارێزگای سلێمانی 30 - 50 ملم

 

سنووری پارێزگای هەڵەبجە 20 - 30 ملم

 

سنووری پارێزگای کەرکوک 20 - 30 ملم

 

سنووری ئیدارەی گەرمیان 30 - 40 ملم

 

سنووری پارێزگای هەولێر 10 - 20 ملم

 

سنووری پارێزگای دهۆک 5 - 10 ملم

 

سنووری ئیدارەی سۆران و راپەرین 15 - 25 ملم

3395 جار خوێندراوەتەوە