وەزارەتی بەرگری عیراق هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانە لە دەوروبەری بەغداوە و بە مووشەکی گڕاد ئەنجامدراوە.

KNN : Kurdish News Network
11:21 - 30/03/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە (30ی 3ی 2026)، ڕایگەیاند کە بنکەی ئاسمانیی "شەهید محەمەد عەلا" لە ڕێگەی چەند مووشەکێکی جۆری "گڕاد"ەوە لە دەوروبەری بەغداوە کراوەتە ئامانج

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتەکە هێرشەکە لە کاتژمێر (1:55)ی  نیوەشەو و بە مووشەکی گڕادی عەیار (122ملم) ئەنجامدراوە

 

وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی ئەم دەستدرێژییەوە، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری (Antonov-132)ی سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراق تێکشکاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە

 

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان و شوێنپێهەڵگرتنی سەرچاوەی هەڵدانی مووشەکەکان

 

وەزارەتی بەرگری  جەختی کردەوە کە "بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەروەریی عێراق بێدەنگ نابن و وەڵامیان توند دەبێت.


41 جار خوێندراوەتەوە