سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند دۆسێیەکی گرنگی پەیوەست بە کاری ئەنجومەن و کاراکردنەوەی دانیشتنەکان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا ڕۆژی شەممە، 11ی نیسان، وەک وادەی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری بکات
هەروەها داوای لە سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان کرد بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان هەڵگرن بۆ تەواوکردنی ئەم قۆناغە و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی هەبێت
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر یەکلاکردنەوەی ئەو یاسایانە کرایەوە کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بخرێنە بەرنامەی کارەوە، هاوکات پرسی تەواوکردنی دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەن گفتوگۆی لەبارەوە کرا
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێویستی هەنگاونان بۆ کۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی، بەتایبەت لە سایەی ئەو بارودۆخە ئاڵۆزە ئەمنی و ئابوورییەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت
سەرۆکایەتی ئەنجومەن جەختی کردەوە کە دەبێت ئیستحقاقە دەستوورییەکان لە وادەی خۆیاندا جێبەجێ بکرێن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان
35 جار خوێندراوەتەوە