ئێران: گەرووی هورمز بەڕووی هەموو کەشتییەکدا کراوەیە جگە لە دوژمنەکان
عەلی
موسەوی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، گەرووی هورمز
بەڕووی هاتوچۆی سەرجەم کەشتییەکاندا کراوەیە و تەنها ڕێگری لەو کەشتییانە دەکرێت
کە وەک "دوژمن" پۆلێن کراون. ئاماژەی بەوەش کرد، پاراستنی ئاسایشی
گەرووەکە و سەلامەتی ئەو کەشتیانەی دەیانەوێت تێپەڕببن بەستراوەتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی
ئێران
موسەوی دەشڵێت کەشتییەکان بەپێی
ڕێکار و ڕێکخستنە ئەمنییەکان دەتوانن لەو ڕێڕەوە ئاوییە تێپەڕن، بە مەرجێک
پابەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ پاراستنی سەروەریی خاکی ئێران و مافە یاساییەکانی
تاراندا یەکانگیر بن
نوێنەرەکەی
ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی
دیکە دەربڕی بە مەبەستی باشترکردنی سەلامەتی دەریایی
52 جار خوێندراوەتەوە