لە
هەنگاوێکی نوێدا لە کەرتی بازرگانی و بۆ ڕێگری لە گەندەڵی عێراق دەیەویت سیستەمی
ئاسیکۆدا جێبەجێ بکرێت
ئاسیکۆدا سیستمێکی کۆمپیوتەریی پێشکەوتووە بۆ
بەڕێوەبردنی کاروباری گومرگی ئەم سیستمە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان داڕێژراوە کۆتایی بە مامەڵەی کاغەز دەهێنێت
ئاسیکۆدا چییە و چۆن کار دەکات؟
- ئامانجی سەرەکی ئەم سیستمە مۆدێرنکردنی کارە
گومرگییەکان و خێراکردنی پرۆسەی بازرگانییە لە ڕێگەی گۆڕینی مامەڵەکان بۆ
ئەلیکترۆنی
- لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە هەموو ڕێکارە گومرگییەکان،
لە کاتی گەیشتنی کاڵا تا دەرچوونی، بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت
- سیستمەکە بە وردی باج و ڕسوماتە گومرگییەکان
هەژمار دەکات، ئەمەش ڕێگری دەکات لە هەڵەی مرۆیی و گەندەڵی دارایی
- سیستمەکە دەتوانێت دیاری بکات کام
بارە پێویستی بە پشکنینی وردە و کامەیان دەکرێت ڕاستەوخۆ تێپەڕێت
بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ یەکخستنی ئەم سیستەمە
لە هەموو دەروازەکان ئامانجی گەورەی لەپشتە
1. هەموو سنوورەکان بە یەک کۆد و یەک پرۆسە کار
دەکەن، ئەمەش ڕێگری دەکات لە قاچاخچێتی و تێپەڕینی باری بێ مۆڵەت
2. دڵنیایی دەدات کە هەموو داهاتێکی گومرگی ڕاستەوخۆ
دەچێتە خەزێنەی دەوڵەت
3. بەهۆی ئەلیکترۆنیبوونی پارەدان لە ڕێگەی ئەم
سیستەمەوە کۆتایی بە پێدانی بەرتیل دەهێنێت و بازرگانان پێویستیان بە پەیوەندی
ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرمانبەران نابێت
گرنگی جێبەجێکردنی لە عێراق و هەرێم بۆ بازرگانان
لە داهاتوویەکی نزیکدا، بازرگانان دەتوانن لە ماڵ
یان نووسینگەکانی خۆیانەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەڵگەنامەکان پێشکەش بکەن و
ڕسوماتەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی بانکەوە بدەن.
903 جار خوێندراوەتەوە