رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرای کرد، وەزارەتی
بەرگریی ئەمریکا لە دوو رۆژی یەکەمی شەڕ لە دژی ئێراندا بە بڕی 5.6 ملیار دۆلار
چەک و تەقەمەنی پێشکەوتووی بەکارهێناوە.
رۆژنامەکە لە زاری سێ سەرچاوەی باڵای
ئەمریکییەوە ئەوەی خستەڕوو کە تەنیا لە دوو رۆژی یەکەمی "ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکان لە دژی ئێران" وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە (پنتاگۆن) بە بڕی پێنج
ملیار و 600 ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمەنی پێشکەوتووی بەکارهێناوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکیانە پێشبینیان کردووە، لەم
هەفتەیەدا ترەمپ لەپێناو تەرخان کردنی بودجەی زیاتر بۆ پنتاگۆن بە فەرمی
داواکارییەک ئاراستەی کۆنگرێس بکات.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، پنتاگۆن بەشێک لە
سیستمی تادی لە کۆریای باشوورەوە گواستووەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها دەیەوێت
بەشێک لە یەدەگی مووشەکەکانی پاتریۆت لە ناوچەی زەریای هێند و زەریای ئارام بۆ
شەڕەکەی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت.
بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا ئەم هەنگاوانە بەهۆی
کەمبوونەوەی چەک و چۆڵ نییە، بەڵکوو رێکارێکە لە بەرامبەر زیاتربوونی هێرشەکانی
ئێران.
82 جار خوێندراوەتەوە