مۆلیدە ئەهلیەکان جارێکی تر دەکەونەوە کار

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 03/03/2026
کوردستان
+
-

 

ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند خاوەن مۆلیدەکان سەرپشک کراون بۆ ئیش‌پێکردنەوەی مۆلیدەکانیان، و دەبێت لەگەڵ دانیشتوانی سنوورەکانیاندا ڕێک بکەن.

ئەنجومەنی خاوەن مۆلیدەکانیش لە ڕاگەیەنراوێکدا خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکاتەوە کە هەر خاوەن مۆلیدەیەک پێویستە لەگەڵ ماڵەکانی سنوورەکەی ڕێک بکەوێت و کار بە مۆلیدەکەی بکات، و سەری مانگ پارە بە پێی ڕێککەوتنەکە لە ماڵەکان وەربگرێت.

ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاماژەی بەوەکردوە: «بۆ هەر ئەمپێرێک 5 هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگرین، لە بەرامبەردا نزیکەی 50 کاتژمێر کارەبا دابین دەکەین».


لەگەڵ بریاری ئیشپێکردنەوەی مۆلیدەکان، بەشێک لە خاوەن مۆلیدەکان لە هەولێر کاریان بە مۆلیدەکانیان کردووە، و ئەمڕۆش خاوەن مۆلیدەکانی سلێمانی بریار لە ئیش‌پێکردنەوەی مۆلیدەکانیان دەدەن.


لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و زیادبوونی گرژی لە ناوچەکە، کۆمپانیای دانا گاز کارەکانی ڕاگرت. بەم هۆیەوە کارەبای 24 کاتژمێری نیشتیمانی کێشەی بۆ دروست بوو، و لە 24 کاتژمێر دا کەمتر لە 10 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دابین دەکرێت.

4259 جار خوێندراوەتەوە