شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه :-
2026-2-25
لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاستەوه پێشبینیم وایە کە لە کاتەکانی نیوەڕۆی سبەی پێنجشەمە 26ـی2ـی2026 شەپۆلێکی بارانبارینی ناوبەناو شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوه و بەبڕی جیاواز باران ببارێ وەسەرەتای دەستپێکی شەپۆلەکە لاوازە و لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات و لە درەنگی ئێوارە یان شەوی پێنجشەمە فراوان دەبێتەوه بەرەوو هەولێر و سۆران و ڕاپەڕین وە لەبەرەبەیانی هەینی دەگاتە سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و گەرمیان ، ڕۆژی هەینیش بەشێوەی ناوبەناو ئەگەری باران هەیە بەتایبەت ناوچە کوێستانیەکان بەڵام کاریگەریەکەی لەسەر گەرمیان و هەڵەبجە لاواز دەبێت
لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە بارانبارینە بارستە هەوایەکی ساردیش باڵ دەکێشێ بەسەرناوچەکانمان و پلەکانی گەرما 9 بۆ 13 پلە ڕوو لەنزمبونەوە ئەکات و کەشێکی ساردی زستانە لەناوچەکانمان دروستەبێت و هەروەها ئەگەری بارینی بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاویەکان هەیە لەگەڵ ئەوو ناوچانەی ئەکەونە دامێنی چیاکانەوە و بەرزیەکانیان لە 1000 مەتر بۆ 1200 مەتر بەسەرەوەیە
دابارین بەشێوەی پچڕ پچڕ تاوەکوو بەرەبەیانی شەمە 28ـی2 بەردەوامە و پاشان بەکشتی کۆتایی دێت
پێشبینی بڕی بارانبارین لەماوەی دوو ڕۆژدا
هەولێر 9 بۆ 13 ملم
دهۆک 10 بۆ 15 ملم
سلێمانی 5 بۆ 7 ملم
کەرکوک 6 بۆ 7 ملم
هەڵەبجە 2 بۆ 4 ملم
سۆران 20 بۆ 25 ملم
ڕاپەڕین 17 بۆ 22 ملم
گەرمیان 1 بۆ 4 ملم
والله اعلم
محەمەد کەلاری
4944 جار خوێندراوەتەوە