ئەمەریکا پەیامی نوێی بۆ عێراق ناردوە و هۆشداریی
توندی داوەتێ کە ئەگەر مالیکی نەکشێننەوە ئەوا سزا بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت و سەرچاوەیەکی
ئاگەداریش دەڵێت لەم ڕۆژانەدا مالیکی دەکشێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد موسەوی جێگری سەرۆكی
فراكسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی دوایین هەڵوێستی ئەمەریکاوە ڕایگەیاند: ئەمەریكا
پەیامی نوێی بۆ بەرپرسانی عێراق ناردوە بەوەی ئەگەر پێداگربن لەسەر كاندیدكردنی
نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، ئەوا سزا بەسەر بانكی ناوەندیی و كۆمپانیای سۆمۆو
وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگریدا دەسەپێنێت.
ئاشکراشی کرد، کە لایەنەکانی نێو هاوپەیمانییەتی
چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەری کێشەی کاندیدی سەرۆکوەزیران
و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستیانە مالیكی لەم ڕۆژانەدا پاشەكشە دەكات و ڕێككەوتن
لەسەر كەسێكی دیکە دەكرێت و بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران و دواتر ناوەكەی ڕادەگەیەندرێت،
بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ڕێكبخرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکكۆمار دواتریش
سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو سەرۆكوەزیران ڕابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت...
442 جار خوێندراوەتەوە