لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت سودانی ژمارەیەک ڕاوێژکاری لە کارەکانیان دورخستەوە

KNN : Kurdish News Network
09:57 - 16/02/2026
عێراق
+
-

سەرۆکوەزیرانی عێراق دورخستنەوەی ژمارەیەک ڕاوێژکاری ڕاگەیاند و دەڵێت هۆکارەکەی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتە.

 

هەواڵ:KNNC

 

محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆمەڵێک ڕاوێژکار و پسپۆڕی لە کارەکانیان دوورخستەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە گرێبەست.

 

لەوبارەیەوە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندوە، کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران کۆمەڵێک هەنگاوی ناوە بۆ چەسپاندن و ڕێکخستنەوەی بەش و یەکە جیاوازەکانی، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و باشترکردنی کارەکان، ئەم هەنگاوانە بریتین لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ژمارەیەک ڕاوێژکار و پسپۆڕ کە پێشتر ئەرکی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی چەندین دۆسییەی گرنگ و هەستیاریان پێسپێردرابوو کە پەیوەندییان بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەتەوە هەیە، کە بە گشتی گەیشتووەتە ڕێژەی تەواوکردنی 88%ی نوسینگەی سەرۆکوەزیران هەوڵەکانیان و هەوڵی هەموو ئەوانەی کار لەسەر ئەم بەرنامانە دەکەن لە سەرانسەری هەموو دامودەزگەکانی حکومەتدا بەرز دەنرخێنێت.

 

هەروەها نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ڕێوشوێنی گرنگی خۆپاراستن و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی لە زۆربەی بوارەکانی بودجەی کارگێڕی فەرمانگەکەدا گرتووەتەبەر.

 

سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی هەموو ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکاتەوە کە لەم بارەیەوە دەردەچن، بەمەبەستی گەیشتن بە کەمکردنەوەی خەرجیی و تێچووەکان و سودبینینە لەو داهاتەی بەهۆیانەوە دەگەڕیتەوە گەنجینەی دەوڵەت...

41 جار خوێندراوەتەوە