فوئاد حسێن دەڵێت سەرباری دۆخی ناوچەکە ئاساییشی عێراق سەقامگیرە و هۆشداریی دەدات لەوەی ڕێکنەکەوتنی ئێران و ئەمەریکا ناوچەکە ڕووبەڕووی دۆخێکی ناسەقامگیر دەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق فۆئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە میونشن لەگەڵ دەیڤید ڤان ڤیل وەزیری دەرەوە و وەزیری كۆچی هۆڵەندا كۆبووەتەوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە.
فوئاد حسێن ڕایگەیاند، سەرباری دۆخی ئاڵۆز و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و دراوسێکان ڕەوشی ئاساییشی عیراق لەوپەڕی باشیدایە.
هاوکات ئاماژەی كرد بە پێشكەوتنی دانوستانی نێوان لایەنە سیاسیەكان كرد بۆ پێكهێنانی حكومەت و ڕێكارەكانی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق لە چوارچێوەی پابەندییە ئاساییشی و یاساییەكاندا.
فوئاد حسێن لەبارەی دانوستانی ئەمریكا و ئێرانەوە هۆشداریدا لە ئەگەری ڕێكنەكەوتن و لێكەوتەكانی و جەختیکردەوە لە گرنگی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ پاڵپشتیكردنی ئاساییش و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەكە...
98 جار خوێندراوەتەوە