وەزارەتی داد ، ڕەگەزنامەی ئەو تیرۆریستانە
ئاشكرا كرد كە لە سوریاوە گوازراونەتەوە بۆ عێراق و لە نزیکەی 6 هەزار تاوانبار
تەنها 467 کەسیان عێراقیین.
هەواڵ:KNNC
محەمەد لەعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند : كۆی ژمارەی ئەو زیندانییانەی لە سوریاوە گوازراونەتەوە
بح عێراق کە هی 61 وڵاتن، گەیشتووەتە پێنج هەزار و 703 كەس، كە چوار هەزار و 253
كەسیان عەرەبن و 983 كەسیان بیانین، ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی عێراقییەكان
گەیشتووەتە 467 كەس، هاوكات ژمارەی سوورییەكانیش گەیشتووەتە 3هەزار و 543 كەس.
وتیشی، لە زیندانی ناوەندیی كەرخ، هۆڵەكان
نۆژەنكرانەوە و تیرۆریستان بە بەكارهێنانی ئەو داتابەیسەی كە لەلایەن هاوپەیمانی
نێودەوڵەتییەوە پێشكەشی عێراق كراوە، پۆلێنكراون، كە بریتین لە كەنەدا، ئەمریكا،
بەریتانیا، ئۆكرانیا، هیندستان، ئوسترالیا، بەلژیكا، جۆرجیا و دانیمارك.
ئاماژەی بەوەشكردووە : زۆرترین ژمارە لەم
وڵاتانە هاتووە: مەغریب (187)، توركمانستان (165)، توركیا (181)، تونس (234)، ڕوسیا
(130)، میسر (116)،ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەسەر
داوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا لەڕێگەی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە
بنكەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا و لەڕێگەی دەروازەی سنووری ڕەبیعە لەڕێگەی
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە پێشوازی لە تیرۆریستانی داعش بكات.
ڕونیشیكردەوە، لیژنەیەک بە سەرۆكایەتیی دەزگای
هەواڵگری بریكاری وەزیری ناوخۆ، هاوشانی دەزگای هەواڵگریی و ئاساییشی نیشتیمانیی،
بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەن، جگە لە لیژنە دادوەرییەكان بۆ دەركردنی بڕیار،
هەروەها كە وەزارەتی داد كۆگاكەرە و دەكرێت یاداشتنامەی هاوكاری دوای بڕیارەكان لە
ڕێگەی سەركردایەتییەوە ئەنجام بدرێت، هەروەها لە پێناو بەرامبەرایەتی و گەیشتن بە
بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی....
130 جار خوێندراوەتەوە