عەباس عەراقچی:ڕادەستبوون لەژێر فشاردا بەشیک نییە لە دانوستانەکان

KNN : Kurdish News Network
12:19 - 16/02/2026
کوردستان
+
-

عەباس عەراقچی دەڵێت لە عەباس عەراقچی: ڕادەستبوون لەژێر فشاردا بەشێک نییە لە دانوستانەکان و لە ژنێفم و بیرۆکەی ڕاست و دروستمان هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی دادپەروەرانە لەگەڵ ئەمەریکا.

 

هەواڵ:KNNC


عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ هاتووەتە ژنێڤ و ئەوەی بە هیچ شێوەیەک لە بەرنامەی کاردا نییە، ڕادەستبوونە لەژێر هەڕەشە و گوشاردا.

وتیشی جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کۆدەبێتەوه، سێشەممەش پێش دانوستانەکان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومانیش کۆدەبێتەوه.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند شاندێکی وڵاتەکە کە شارەزای ئەتۆمیی و ئابورییان تێدایە لە ژنێفە و هەڵگرتنی گەمارۆ و سزاکانی سەر ئێرانیش بەشێکن لە دانوستانەکان...

30 جار خوێندراوەتەوە