وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا و بەشێک لە شایستەی دارایی و دەرماڵەی
چاودێرانی خاوەنپێداویستی تایبەت دەبڕێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی
وەزارەتی دارایی فیدراڵ کە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە، ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت
بەو فەرمانبەرانە دراوە کە مۆڵەتی چاودێریکردنی کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان
هەیە، تێیدا هاتووە:
شایستە داراییەکان: فەرمانبەری
چاودێر تەنها مافی وەرگرتنی (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵە جێگیرەکان)ی هەیە.
دەرماڵە جێگیرەکان: مەبەست
لێی تەنها (دەرماڵەی بڕوانامە + دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵ)ە.
لە نووسراوەکەدا جەخت
کراوەتەوە کە "دەرماڵەی پیشەیی" (المخصصات المهنية) کە بڕەکەی (150) هەزار
دینارە، فەرمانبەری چاودێر نایگرێتەوە، بڕیار دراوە ئەم دەرماڵەیە ببڕدرێت و ئەو بڕە
پارەیەی پێشتر دراوە، بە ئەقەمی پاشەکشێ لە ڕێککەوتی 30ی حوزەیران-6ی 2024ـەوە لە
مووچەی فەرمانبەران وەربگیرێتەوە....
20 جار خوێندراوەتەوە