بارانبارین
بەردەوام دەبێت و ڕەمەزانێکی باراناوییمان لەپێشە.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی
هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور
و هەوریتەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لە
سنوری سۆران و ڕاپەرین، هەروەها بەفربارینێکی کەمیش لە ناوچە سنوریی و شاخاوییەکان
دەبێت، لە سبەینێشدا دابارین زیاد دەکات.
لای خۆشییەوە
کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: بارانی ناو بەناو و بەپچڕپچڕی
تاوەکو ناوەڕاستی مانگ بەردەوام دەبێت، هەندێک جاریش ئەگەری هەورە بروسکە و بەرز
بوونەوەی ئاستی ئاو هەیە، هەروەها پلەکانی گەرماش نزم نابنەوە.
بەپێی پیشبینییەکانی
کەشوهەوا مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ باراناویی و تەڕو توشیی دەبێت و بەشیکی باشی
بارانبارین دەکەوێت نێو مانگەکەوە کە کۆتا مانگی زستانە و لەگەڵ ئەوەشدا بەهار
باراناویی دەبێت و تا کۆتایی وەرزی دابارین باران لە ناوچەکە نابڕێت و کۆی وەرزی
دابارین کەموێنە دەبێت.
423 جار خوێندراوەتەوە