بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچەشاخاوییەکانیش بەفردەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تا ڕۆژی چوارشەممە واتا سێ ڕۆژی دیکە بارانبارین بەردەوام
دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما لە بەرزبوونەوەدا دەبن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی
کوردستانیش هاوتای بارانبارین، لە ناوچە شاخاویی و سنورییەکانیش بەفربارینێکی کەم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین
لەسەر ناوچەکەمان بۆ سبەی دووشەممە زیاد دەکات و لە سەرتاسەریی ناوچەکەمان باران
دەبارێت، هەروەها ڕێژەی دابارین لە سنوری سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ، زیاتر دەبێت
باران بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ کات لێزمەباران دەبێت، لە دهۆکیش ئەگەری
بارانبارینی بەلێزمەی هەیە، لە هەولێر و
سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجەش باران لەسەرخۆ و نمەبارانی پچڕپچڕی دەبێت و
هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت،
لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچەسنوریی و شاخاوییەکان بەفر
دەبارێت و پێشبینیش دەکرێت خێرایی با زیاد بکات و ڕەشەبا دروستببێت.
هاوکات بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان 5 بۆ 13
پلەی سیلیزییدا دەبن...
33 جار خوێندراوەتەوە