سوریا و سعودیە پێنج ڕێککەوتنیان واژۆکرد و چەندین کەرتی جیاواز
دەگرێتەوە...
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شاندێکی بازرگانیی سعودیە بە سەرۆکایەتی خالید بن عەبدولعەزیز ئەلفالیح وەزیری وەبەرهێنان، سەردانی دیمەشقی کرد و هەردوولا 5 ڕیککەوتنیان لە بوارە جیاوازەکان واژۆکرد
کە پەیوەستن بە ئاوەدانکردنەوەی سوریا.
ئەو ڕێککەوتنانە بریتی
بوون لە ڕێککەوتنێک لەنێوان سندوقی ئیلاف و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا بۆ پەرەپێدان
و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی حەلەب.
هەروەها هێڵی ئاسمانی
هاوبەش لە نێوان فلیناس و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا دادەمەزرێت، ئەمە جگە لە
ڕێککەوتنی نێوان ڕیاز کەیبڵز و سندوقی سەروەری سوریا بۆ پەرەپێدانی کۆمپانیای کێبڵەکانی
سوریا، هەروەها ڕێککەوتنە ڕاگەیەندراوەکاندا یەکێکیان بۆ کۆمپانیاکانی سعودی ACWA Power و Water Transport بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی شووتی ئاو و گواستنەوەی ئاو لە سوریادا لەخۆگرتبوو.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی
سوریا ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ سعودیە واژۆ کراون یارمەتیدەر دەبن لە پەرەپێدانی
ژێرخانی ئابووری، جەختیشی کردەوە کە ئەو ڕێککەوتنانە سوودی بۆ گەلی سوریا دەبێت.
شاندێکی سعودی بە سەرۆکایەتی
خالید بن عەبدولعەزیز ئەلفالیح وەزیری وەبەرهێنان ئەمڕۆ شەممە لە سەرەتای سەردانێکی
فەرمیدا بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکارییە ئابووری و وەبەرهێنانەکانی نێوان شانشینی
و سوریا و پێشخستنی هاوبەشییە دووقۆڵییەکان بەرەو جێبەجێکردنی پراکتیکی پڕۆژە هاوبەشەکان
گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
ئەو ڕێککەوتنانەی واژۆ
کراون کەرتەکانی فڕۆکەوانی، پەیوەندییەکان، ژێرخانی، و دەستپێشخەرییەکانی گەشەپێدان
دەگرێتەوە.
552 جار خوێندراوەتەوە