ئێران: دانوستانەکان بۆ ئەتۆمە و دەستبەرداری مافەئەتۆمییەکانمان نابین

KNN : Kurdish News Network
03:28 - 05/02/2026
جیهان
+
-

دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا تەنها تایبەت دەبن بە پرسی ئەتۆمە و بەرپرسێکی تارانیش دەڵێت ئێران مافەئەتۆمییەکانی دەپارێزێت و واشنتن درکی بەو ڕاستییە کردوە کە ڕیگەی دیپلۆماسی دروستە.

هەواڵ:KNNC

موجتەبا فیردەوسیی پور باڵیۆزی ئێران لە قاهیرە ڕایگەیاند: سبەینێ دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە عوممان بەڕێوەدەچن و تەنها پرسی ئەتۆمیش تاووتوێ دەکرێت لەنێوان هەردوولادا و ئێران مافە ئەتۆمییەکانی خۆی دەپارێزێت.

بەرپرسە ئێرانییەکە لەبارەی چۆنییەتی دانوستانەکانەوە ئاماژەی بەوەدا، دانوستانەکان ناڕاستەوخۆ دەبن.

فیردەوسی پور وتیشی ئەوەی ڕوودەدات دەرخەری ئەوەیە کە ئەمەریکاش درکی بەوەکردوە کەڕێگەی دیپلۆماسی ڕێگە دروستەکەیە نەک شەڕ و سەربازیی...

204 جار خوێندراوەتەوە