سەیدسادق؛ مێردمنداڵێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
06:11 - 03/02/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە خوشکەکەی خۆی کوشتوە.

هەواڵ: KNN

بە پێی  ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە گوندی تاسڵوجەی سەر بە قەزای سەیدسادق کچێکی تەمەن 18 ساڵ بریندرا کراوە تیمەکانیان لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردەوە و مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. بریندارەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکەن، کە برای قوربانییەکەیە بەناوی (ئـ، س، ع) و لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٣یە. هەروەها دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کە لە تاوانەکەدا بەکارهاتووە.

 

لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٤٠٥) لە یاسای سزادان و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە، لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامن

3660 جار خوێندراوەتەوە