عێراق بۆ مانگی ڕەمەزان ماددەکانی بەشە خۆراک زیاد دەکات و تا
ئێستا دیارنییە کە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە نیازە هاوشێوەی ساڵانی
رابردو بڕی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان بۆ
مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زیاد بكات، بەڵام تا ئێستە بەشێوەیەكی فەرمی ئەو پێشنیازەی عێراق
نەگەیشتووەتە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان.
لەمیا مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای خۆراك
لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بەبێ ناوهێنانی ماددە خۆراکییەکان ڕایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی بە نیازە بڕی بەشەخۆراكی
هاووڵاتییان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زیاد بكات.
وتیشی کە دابەشکردنی بەشەخۆراکەکە تەنها بۆ مانگی ڕەمەزانە و پێش مانگەکە دابەشدەکرێت، تا هاووڵاتییان بۆ مانگەکە سودی لێببینن.
لەلایەکی دیکەوە دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراكی پارێزگای
هەولێر، ڕایگەیاند تا ئێستە بە شێوەیەكی فەرمی
ئەو پێشنیازەی عێراق لەبارەی زیادكردنی بەشەخۆراك نەگەیشتوەتە وەزارەتی بازرگانیی
هەرێمی كوردستان و دیارنییە بڕیارەکە ئێرە دەگرێتەوە یاخود نا...
2130 جار خوێندراوەتەوە