ئومێد خۆشناو، پارێزگاری
هەولێر، وردەکاریی نوێی سەبارەت بە دەستپێکردنی ڕێکارەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی
گرێبەست ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆسەکە چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
هەواڵ: KNN
بەپێی وتەی پارزیگاری
هەولێر، بڕیارە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە سمینارێکی تایبەت بۆ نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکان
بەڕێوەبچێت، بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زەوی.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای مانگی
داهاتووەوە وردبینیکردنی ناوەکان دەستپێبکات و دوای تەواوبوونی، لیستی کۆتایی بۆ ئەنجومەنی
وەزیران ڕەوانە دەکرێت بەمەبەستی پێدانی زەوییەکان.
مەرجەکانی سوودمەندبوون
لە زەوی:
١. پێویستە فەرمانبەری گرێبەست
بەلایەنی کەمەوە (٨ ساڵ) خزمەتی هەبێت.
٢. پێشتر بە هیچ چەشنێک لە وەرگرتنی زەوی و خانو سوودمەند نەبوبێت.
٣. لەنێوان دوو هاوسەردا،
تەنها یەکیان مافی وەرگرتنی زەویی هەیە.
٤. تەنها ساڵانی خزمەت بە
شێوەی "گرێبەست" ئەژمار دەکرێت و خزمەتەکانی دیکە هەژمار ناکرێن بەنمونە
ئەگەر فەرمانبەرێکی گرێبەست پێشتر چەند سالێک وانەبێژ بوبێت .
ئەم بڕیارە دوای ئەوە
دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی
گرێبەستیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
3036 جار خوێندراوەتەوە