دوو بەشەخۆراکی
پار دابەشنەکرا و بڕیارە سبەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی یەكەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ.
هەواڵ:KNNC
لما هاشم
مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی خۆراكی عێراق، دەستپێكردنی دابەشكردنی سەبەتەی
خۆراكی نوێ بۆ هاووڵاتییان راگەیاند و وتی کە بە کارتی ئەلیکترۆنیی دەبێت.
ئاماژەی
بەوەدا، سبەی دەست بە ڕێکارەکانی دەستپێكردنی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی نوێی بۆ
هاووڵاتییان دەکرێت، هەروەها كەڵک لە پارەی ئەلیكترۆنی بۆ بریكارەكانی وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەری
گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك دووپاتی كردەوە، كۆمپانیاكە سیستمێكی
پارەدانی ئەلیكترۆنی بە بەكارهێنانی ئامێرەكانی POS ی گرتووەتەبەر،
بۆ دڵنیابوون لە یەكپارچەیی و وردبینی و شەفافییەتی مامەڵە داراییەكان و پاراستنی
سامانی گشتیی و هاوسەنگی لەگەڵ پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەکان.
لە
ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لق و شوێن و ناوەندەكانی فرۆشتنی كۆمپانیاكە
ئامادەكارییەكانیان تەواو كردووە، بۆ دەستپێكردنی دابەشكردن دوای ئەوەی كۆگەكانیان
بە تەواوی پڕ كراونەتەوە لە كەلوپەلی سەبەتەی خۆراك، ئەمە جگە لە تەواوبوونی ئەو
پشكنینانەی كە لەلایەن بەشی كۆنترۆڵكردنی كوالێتی لەسەر سەرجەم كەرەستەكان ئەنجام
دراون.
ئەوەش لە
كاتێكدایە کە پار تەنها هەشت بەشەخۆراک دابەشکرا و دوو بەشەخۆراکی خێزانەکان نەدرا...
39 جار خوێندراوەتەوە