ترەمپ دەڵێت هیچ هەڵەیەکی نەکردوە لەوەی ئۆباما و هاوسەرەکەی وەک مەیمون
بڵاوکردوەتەوە و داوای لێبوردیش ناکەم.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم لێدوانیدا دوای ئەوەی کە باراک
ئۆباما و میشێلی هاوسەری بە مەیمون چواندبوو لە گرتە ڤیدیۆییەکدا، ڕایگەیاند ئەو
سەرەتا هەموو ڤیدیۆکەی نەبینیوە پێش بڵاوکردنەوە و مەبەستی ساختەکردنبووە لە
هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام هەست ناکات هیچ هەڵەیەکی کردبێت و داوای لێبوردنیش لە کەس
ناکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا کەس کۆتایی ڤیدیۆکەی نەبینیوە ئەگەر سەیری کۆتایی ڤیدیۆکەیان
ببینیایە ئەوە بەو شێوەیە قسەیان لەسەر نەدەکرد و ئەقڵێکی ساغ و ڕێکوپێکیان دەبوو
بۆ بینین و خوێندنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی باراک ئۆباما و میشێل ئۆباما.
قسەکای ترەمپ داوای ئەوە دێت کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕی تروس گرتە
ڤیدیۆییەکی باراک ئۆباما و میشێل ئۆبامای هاوسەری کە سەردەمانێک سەرۆکی ئەمەریکا و
خانمی یەکەمی وڵاتەکەبوون و ڕەشپێستبوون، بە مەیمون چواندبوو، ئەوەش ناڕەزایەتی
زۆری بەدواداهات و وەک سوکایەتی و ڕەگەزپەرستی لێکدرایەوە...
850 جار خوێندراوەتەوە