عەباس عەراقچی دەڵێت
دانوستانەکان ناڕاستەوخۆبوون و پەیوەستبوون بە پرسی ئەتۆم، پیتاندنی یۆرانیۆم مافی
ئێرانە و سفرکردنەوەی لە دەرەوەی دانوستانەکاندایە، خوازیاریشن متمانە لەنێوان
تاران و واشنتن دروستببێت لە دانوستانەکاندا و سازش لەسەر هیچ شتێک ناکەن.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی وەزیری
دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا
ڕایگەیاند: دانوستانەکان ناڕاستەوخۆبوون و تەنها پرسی ئەتۆم تاوتوێکرا.
وتیشی، پیتاندنی
یۆرانیۆم مافێکی ڕەوایە و سفرەکردنەوەی توانای پیتاندن و دەوڵەمەندکردن لە دەرەوەی
دانوستانەکاندایە، ئەوان لەڕێگەی بۆردومانەوە نەیانتوانی تواناکانی ئێران لەناوبەرن
و دانوستانیش هەروادەبێت و واشنتن دانی بەوەداناوە کە بەڕێگەی سەربازیی بۆی چارەسەرنەکراوە
و دەبێت بە دانوستان چارەسەر بکرێت.
عەراقچی جەختی لەوەکردەوە کە دەستبەرداری پرسی ئەتۆم نابن و ڕاددەی پیتاندنی یۆرانیۆمیش بەندە بە پێویستییەکانی
ئێرانەوە و هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێندراویش لە ئێران ناچێتە دەرەوە،
لەبارەی بابەتی موشەکیشەوە وتی بابەتی موشەک پرسی بەرگرییە و دانوستانی لەسەر ناکرێت.
عەباس عەراقچی وتیشی دانوستانەکان سەرەتایەکی باشن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەیەکی دوورودرێژیان لەپێشە تا
متمانە لەنێوان تاران و واشنتدا دروستببێت.
225 جار خوێندراوەتەوە