مەزڵوم کۆبانێ و ژان نۆوێل بارو لە هەولێر کۆدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
01:42 - 05/02/2026
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی ژان نۆوێل بارو لە هەولێر کۆدەبنەوە و وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش دەڵێت تاوتوێی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

بڕیارە ئەمڕۆ هەریەک لە مەزڵوم کۆبانێ فەرمانداری گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە- بە سەردانێک بگاتە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر لەگەڵ ژان نۆوێل بارو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆببنەوە.

 

هەر ئەمڕۆ وەزیری ژان نۆوێل بارو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە سەردانێک گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریادا کۆبوونەوە و ڕایگەیاند: لە هەولێر دەبێت و لەگەڵ مەزڵوم عيبدی کۆدەبنەوە و تاووتوێی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکەن.

وتیشی ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی باشە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کە لای فەڕەنسا لە پێشینەیە و لەگەڵ ئەوەشدا مافە سیاسییەکانی کورد دەستەبەر دەکات...

225 جار خوێندراوەتەوە