عێراق: دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران گرژییەکانی ناوچەکە کەمدەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 07/02/2026
عێراق
+
-

عێراق پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکات و بە هەوڵێک بۆ سەقامگیریی و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە ناوی دەبات.

هەواڵ:KNNC

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کرد و بە هەوڵێک بۆ سەقامگیریی ناوی برد.

 

وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەداوە، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکەن و هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردن و هێنانە کایەی دەرفەتەکانی گفتوگۆ.

 

وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردوەتەوە، کە عێراق پشتگیری تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژیی و بەهێزکردنی سەقامگیریی و ئاسایش لە ناوچەکەدا دووپات دەکاتەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای باوەڕی بە گرنگی پەیڕەوکردنی گفتوگۆ و دیپلۆماسی وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان.

 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی عوممان دەربڕیوە، لە میواندارییکردن و ئاسانکارییکردنی گفتوگۆکاندا و بە پاڵپشتیکاری سەقامگیریی ناوی هێناوە...

39 جار خوێندراوەتەوە