محەممەد حەلبوسی دەڵێت
هەموو جیهان دژی مالیکییە بێجگە لە ئێران، عێراقییەکان ئەزمونی تاڵیان لەگەڵ
مالیکی هەیە و هەڵبژاردنیشی کارەساتبار دەبێت.
هەواڵ:KNNC
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی
حزبی تەقەدوم لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: کێشەی ئەوان لەگەڵ دەوڵەتی یاسا
نییە، بەڵکو لەگەڵ کەسایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە و ئەوان دەبنە
گرفت بۆ داهاتووی عێراق، هەڵوێستی منیش
بەرامبەر بە مالیکی پەیوەندی بە هەڵوێستی هەندێک لایەنەوە نییە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا،
هەروەها مافی خۆمانە بۆچوونی خۆمان دەرببڕین لەسەر ئەوەی کێ دەبێت فەرماندەی گشتی هێزە
چەکدارەکان بێت، هەروەک چۆن ئەوان بۆچوونی خۆیان لەسەر سوننەکان دەردەبڕن.
وتیشی، ئەزمونی ڕابردوومان
لەگەڵ مالیکی بۆ هەموو عێراقییەکان تاڵ بووە و هەموو لایەک حکومڕانی ئەویان بینیوە
و دوای 10 سآڵیش ڕزگارمان نەبووە لە کێشەکانی سەردەمی مالیکی.
محەممەد حەلبوسی ئاماژەی بەوەشدا تەنها ئێران پاڵپشتی مالیکی دەکات و ڕۆژئاوا
و ئەمەریکا دژی بوونەوە سەرکۆوەزیرانی ئەون، ئێمە پێویستمان بە کەسایەتییەکە پەیوەندی لەگەڵ جیهان و دەوروبەری
عەرەبی هەبێت، بەڵام مالیکی کێشەی لەگەڵ هەموویان هەیە، من دژی ترەمپ ناوەستم و
دژایەتیکردنیان کارەساتاوی دەبێت لە هەڵبژاردنی مالیکی.
لە درێژەی قسەکانیدا حەلبوسی وتی، کە ئەگەر گوێ بە قسەی ئەمەریکییەکان
نەدرێت ئەوا بەغداد جێدەهێڵن و دەچنە هەولێر هەروەک خۆیان وتویانە، لەبارەی کوردیش
ڕایگەیاند: بەدوور دەزانێت
کورد لەپشت بابەتەکەوە بێت بەپێچەوانەوە ئەوان هانی گەڕاندنەوەی مالیکی دەدەن....
336 جار خوێندراوەتەوە