عێراق؛ مانگانە 8 ترلیۆن دینار تێچوی موچەی فەرمانبەر و خانەنشین و چاودێری کۆمەڵایەتییە

KNN : Kurdish News Network
03:12 - 05/02/2026
عێراق
+
-

عێراق مانگانەی 8 ترلیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەر و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی تەرخاندەکات و ڕاوێژکاریی دارایی سەرۆکی حکومەتیش ڕوونکردنەوە لە ئەگەری دواکەوتنی سەرۆککۆمار دەدات بۆ کاریگەری لەسەر بودجە.

 

هەواڵ:KNNC

مەزهەر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەم مانگەوە سیاسەتی دارایی بەگوێرەی حوكمەكانی یاسای ئیدارەی دارایی ژمارە (6)ی ساڵی 2019ی هەموار كراو دەبێت، كە ئەویش خەرجییە بەڕێژەی (1/12)ی كۆی خەرجی ساڵی 2025.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دارایی گشتیی وڵات سودمەند دەبێت لە بڕگەی (29)ی یاسای ئیدارەی دارایی، كە ڕێگە بە دەسەڵاتی دارایی دەدات میكانیزمی تەمویلكردنی كاتیی و بەڕێوەبردنی نەختینەیی بگرێتەبەر؛ ئەگەر نەیتوانی بەگوێرەی یاسایەكی پەسەندكراوی بودجە خەرجییەكانی بكات.

 

وتیشی یاساکە جەخت لەسەر بنەمای خەرجكردنی كاتیی دەكات لەكاتی دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە یان ڕوودانی هەر كورتهێنانێكی كاتیی لە نەختینەی پێویست بۆ خەرجییەكان، بەجۆرێك ڕێگە بە وەزارەتی دارایی دەدات رێكاری دارایی راگوزەر بگرێتەبەر بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامی خەرجییە پێویستەكان بەبێ دواكەوتن، لەپێش هەمووشیانەوە خەرجی موچەو كرێ و خانەنشینی و تەرخانكراوەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی، كە مانگانە نزیكەی 8 ترلیۆن دینارە.

 

وتیشی لە ئەگەری پەککەوتن و دواکەوتنی پەسەندکردنی بەهۆی سەرۆککۆمارەوە عێراق بەرژەوەندی باڵای نیشتمانییەوە خۆی دەسەپێنێت، بەتایبەتیش كە ئەنجومەنی نوێنەران ئەو لایەنە دەستورییە تایبەتمەندەیە كە یاسای بودجە دەردەكات، لەم چوارچێوەیەدا دەكرێت لەسەر بنەمای بۆچوونی دادگای باڵای فیدراڵی وەكو دادگایەكی تایبەتمەندی دەستوریی سەبارەت بە كێشەی خولەكانی پەرلەمان، یاسای بودجەی 2026 دەربكرێت، بەتایبەتیش لە دۆخێکدا كە سەرۆككۆمار بە تەواوەتی  پەککەوتەبێت....

250 جار خوێندراوەتەوە