دەوڵەتی یاسا دەڵێت
کاندیدکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مافێکی ڕەوایە و هەڵبژاردن و هەڵنەبژاردنیشی
دەبێت بەپێی دەستور بێت نەک فشاری سیاسیی.
هەواڵ:KNNC
هیشام ڕوکابی وتەبێژی
دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: کاندیدکردنی نوری مالیکی مافێکی ڕەوا و دەستورییە و
پێچەوانەکەشی هەردەبێت بەپێی دەستور بێت نەک فشار و گوشار.
هیشام ڕوکابی ئاماژەی
بەوەکردوە هیچ لادان و نادەستورییەک لە کاندیدکردنی مالیکیدا نییە و بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
و ناشتوانرێت بە هەڵمەت و چەواشەکاریی لە پرسەکە دووربخرێتەوە، پەسەندکردن و نەکردنیشی
بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەبێت هەر لەڕێگەی دەستورەوە بێت نەک لەڕێگەی ڤیتۆ و هێرشیی
کەسیی و گوشاری دەرەکیی.
وتەبێژەکەی دەوڵەتی
یاسا ئاماژەی بەوەشکرد، مافی کاندیدکردن بنەمایەکی دیموکراسییە و ڕێزگرتن لە
دیموکراسییەت لەوەوە دەستپێدەکات، بەبێ گوێدانە هەڵوێست کاردانەوەکان...
118 جار خوێندراوەتەوە