گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەڵمانیا پەرەدەسەنێت

KNN : Kurdish News Network
11:57 - 05/02/2026
جیهان
+
-

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەڵمانیا توندتر دەبن و عەباس عەراقچی دەڵێت بەرلین لە بزوێنەری پێشکەوتنەوە بووەتە بزوێنەری دواکەوتنی ئەوروپا و فریدریچ مێرزتیش دەڵێت ئێران بەربەستە لەبەردەم ئەوروپا و کەنداو بۆ چەسپاندنی ئاشتیی و پێشکەوتن.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەڵمانیا کە سەردەمێک بزوێنەری پێسکەوتنی ئەوروپابووە، ئێستا بووەتە بزوێنەری دواکەوتنی ئەوروپا و ڕۆڵێکی خراپ دەگێڕێت لەوەی کە ئاشتیی و سەقامگیریی بەدی نەیەت، هەوڵی تەواوی دەدەن و داویانە کە دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا شکستبهێنن، ئەوان کار لەسەر ئەوە دەکەن وڵاتانی ئەوروپا دژی ئێران بن و سزاکانیان قورسبکەن.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەڵمانیا چەندین جار بە ئاشکرا باسی لە ڕووخانی ئێران کردوە، هەربۆیە هیوادارین ژیرانە و سیاسییانە و بەرپرسیارانە مامەڵە بکات.

 

لەبەرامبەردا فریدریچ مێرتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئێران بەربەست و ڕێگرە لەبەردەم وڵاتانی ئەوروپا و کەنداو کە ئاشتیی پێشکەوتن بچەسپێنن و دەبێت ئەو چالاکییانەی پەیوەستن بە ئێران ڕابگیرێن.

وتیشی، ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ هەموو هەوڵێک لە زیادکردنی سزا و بەشداریی دانوستانەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تێکەڵکردنی هەردوو ڕێگەی گوشار و دیپلۆماسی...

108 جار خوێندراوەتەوە