شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران
ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە
کە لە هەفتەی داهاتووەوە جارێکی دیکە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان
و عێراق دەکات بە بڕ و کاریگەریی جیاواز.
لای خۆشییەوە کەشناس
پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە
دووبارە بارانبارین و بەفربارین ڕوودەکاتە ناوچەکانمان و هەندێ کات باران بەخوڕ دەبارێت
و ئەگەری تەرزە بارین و مەترسی هەیە لافاو دروستببێت.
هاوکات بەرزترین
پلەکانی گەرماش لە هەرێمی کوردستان لەنێوان 6 بۆ 17 پلەی سیلیزییدا دەبێت بۆ ئەم
دوو ڕۆژە...
1562 جار خوێندراوەتەوە