ئێران: ئەمەریکا هێرشمان بکاتە سەر سەرەکیترین ئامانجمان ئیسرائیل دەبێت

KNN : Kurdish News Network
03:36 - 04/02/2026
جیهان
+
-

ڕاوێژکارێکی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت ئەمەریکا هەر هێرێشکیان بکاتەوە سەر ئەوان ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بە ئامانجدەگرن و ئیسرائیلیش ئامانجی سەرەکیی دەبێت.

هەواڵ:KNNC


حسێن دەقیقی ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند:  هەر شەڕێک کە ئەگەری هەڵگیرسانی هەبێت، بە ناچاری دەبێتە ململانێیەکی ناوچەیی، جەختیشی لەوە کردەوە، لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەدا، هەموو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج، ئیسرائیلیش دەبێتە ئامانجی سەرەکیمان.

دەقیقی وتیشی، ترەمپ داوای سەرنجی میدیاکان دەکات و تەنها دەیەوێت خۆی وەک ڕزگارکەر نیشانبدات، دەیەوێت بانگەشەی ئەوە بکات کە دەتوانێت قەیران و شەڕ لە غەززە یان ئۆکراین چارەسەر بکات، بەڵام وانییە و نەیتوانیوە هیچ کامێکیان بکات....

236 جار خوێندراوەتەوە