پێشەوا هەورامانی وەڵامی
محەممەد حەلبوسی دەداتەوە و دەڵێت هەولێر پێشوازیی لە شۆڤێنییەکی گەندەڵ ناکات کە
بەرپرسە لە بردنی ملیۆنەها دۆلاری عێراق و لێرە شوێنێک بۆ کەسانێک نییە کە چاکەی
لەبەرچاو نەبێت.
هەواڵ:KNNC
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی
حكومەتی هەرێمى كوردستان وەڵامی محەممەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدومی دایەوە و
ڕایگەیاند:هەولێریش پێشوازیی لە کەسانی وەک ئەو ناکات.
پێشەوا هەورامانی وتویەتی:
تۆ نوێنەرایەتی ئەو ئایدۆلۆژیای شۆڤێنیستیە دەکەیت کە پێویستە لێپرسینەوەی یاسایی
لەگەڵ بكرێت لەسەر بۆ ئەو ملیۆنەها دۆلارەی لە ڕێگەی گەندەڵیەوە بەدەستت هێناوە، بە
قۆستنەوەی خوێن و ئارەقەی گەلی عێراق، بەردەوامی بوونی کەسانی وەک ئێوە بەداخەوە ئەوە
دووپات دەکاتەوە کە شۆڤێنیزم هێشتا لە عێراقدا هەڵنەوەریووە. پێویستە پەند و وانە
لە مێژوووە وەربگریت؛ هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانیدانێكی بێئەندازەیەو تۆ زۆر
لەوە بێبایەخ تری سنورێک بۆ ئیرادەی دابنێیت.
ئەوەش دوای ئەوەدێت کە
پێشتر حەلبوسی ڕایگەیاند: هەرگیز سەردانی هەولێر ناكەم و پێویستە ئەو تێڕوانە خۆبەلزانیەش
بگاتە ئاستێكی واقیعی.
387 جار خوێندراوەتەوە