تورکیا و سعودییە جەخت
لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەنەوە و دەڵێت دەبێت دەستبەجێ ئیسرائیل لە وڵاتەکە
بکشێتەوە.
هەواڵ:KNNC
هەریەک لە تورکیا و
سعودیە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی سوریا بڵاوکردەوە و تیایدا داوای
کشانەوەی ئیسرائیل دەکەن.
لە بەیاننەمەکەدا هاتوە،
پێشوازیی لە دواڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکەن و پشتیوانی ئاگربەست و هەوڵەکانی
حکومەتی سوریا دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتیی و سەقامگیریی و خۆشگوەزرانیی.
لەبارە ئیسرائیلیشەوە
ئاماژەیان بەوەداوە، دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل مەترسیین بۆ سەر سوریا کە پێشێلکردنی
یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە، هەربۆیە پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ
لە سەرجەم خاکە داگیرکراوەکانی سوریا بکشێتەوە...
1349 جار خوێندراوەتەوە