هەرێم 120 ملیارەکەی ڕادەستی بەغداد کرد

KNN : Kurdish News Network
11:18 - 05/02/2026
کوردستان
+
-

هەرێمی کوردستان 120 ملیارەکەی ڕادەستی بەغداد کرد و چاوەڕواندەکرێت دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان لە بەغداد، دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: کە ئەمڕۆ وەزارەتەکەیان 120 دیناری وەک داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغداد کردوە.

 

لەپاش ڕادەستکردنی 120 ملیارەکە و پێشبینی دەکرێت بەغداد نزیکەی ترلیۆنێک دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە عێراق جیا لە دابەشکردنی موچەی مانگی ڕابردوو خانەنشینان موچەی ئەم مانگەشیان وەرگرتوە و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دوو کۆتاموچەی پار و موچەیەکی ئەمساڵیشیان وەرنەگرتوە...

28 جار خوێندراوەتەوە