ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی داواکراوی لە سلێمانی ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
07:00 - 04/02/2026
کوردستان
+
-

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش ڕایگەیاند، لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاوازدا لە مانگی ١ی ٢٠٢٦، توانیویانە حەوت تیرۆریستی داواکراو لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

 

هەواڵ: KNN

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش، ئۆپراسیۆنەکان لەسەر بنەمای زانیاریی ورد و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئەنجامدراون. تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراو بوون و بە مەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە سنوورەکە کردبوو.

 

لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٤)ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەی یاسایی لە دۆسییەکانیان بەردەوامە

833 جار خوێندراوەتەوە