وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
12:08 - 05/02/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت داهاتمان ڕادەستکرد.

هەواڵ:KNNC

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەریمی کوردستان ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند داهاتی نانەوتیان ڕادەستی بەغداد کردوە.

وەزارەتی دارایی وتویەتی" داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی کانوونی دووەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ( ٥ ی شوباتی ٢٠٢٦ ) بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی کانوونی دووەم بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."

50 جار خوێندراوەتەوە