بە بڕیاری داواکاری گشتیی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی دادەخرێن

KNN : Kurdish News Network
02:57 - 04/02/2026
کوردستان
+
-

بڕیاری داخستنی ئێن ئاڕ تی دەرچوو و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت هۆکارەکەی سوکایەتیکردنە بە سیمبولەکانی نیشتیمان، وەزارەتی ڕۆشنبیریش دەڵێت ئاگاما لە بڕیارەکە نییە.

 

هەواڵ:KNNC

 

داواکاری گشتی بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی و هەر ئەمڕۆش بڕیارەکە لە هەولێر و دهۆک جێبەجێکرا.

 ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند: هێزیک هەڵیانکوتاوەتە سەر نوسینگەکەیان لە هەولێر و تەواوی کارمەندەکان کراونەتەوە دەرەوە.

 

 لای خۆشییەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارە بڕیاری داخستنەکەوە ڕایگەیاندپێشتر بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سیمبولەکانی نیشتمان، سکاڵا لەسەر ئێن ئاڕ تی تۆمارکراوە و ئەمڕۆ بە فەرمانی داواکاری گشتی بڕیاری داخستنی سەرجەم نووسینگەکانی لە هەرێمی کوردستان دراوە.

بە وتەی پارێزگاری هەولێر ئەو هێزەی نووسینگەکانی داخستوە، پۆلیس بووە و فەرمانی دادگەی جێبەجێ کردوە و بابەتەکە سیاسیی نییە.

 

سەرباری هەموو ئەوانەش وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئاگاداری بڕیارەکە نین و لەوانەوە دەرنەچووە...

306 جار خوێندراوەتەوە