کەجەکە دەڵێت
هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا بۆ شاردنەوەی پێدانی باشوری سوریابوو بە ئیسرائیل و دەبێت چالاکییەکانی
کورد بەردەوامبن تا مسۆگەربوونی مافەکان پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشیش مەرجە.
هەواڵ:KNNC
کۆنسەی
بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوا و سوریاوە
ڕایگەیاند: ئەوەی ڕوویدا بۆ شاردنەوەی پێدانی باشوری سوریابووە بە ئیسرائیل و
گەلەکۆمەبووە لە کورد.
کەجەکە وتویەتی
کاتێک سوریا باشوری وڵاتەکەی دایە ئیسرائیل، بۆ شاردنە و ونکردنی بابەتەکە و بە
پلانێکی نێودەوڵەتی هێرشیانکردە سەر کورد و گەلەکۆمەی لێکرا.
کەجەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، ڕاستە ئێستا ئاگربەست کراوە، بەڵام دیار نییە تا چەندێک درێژە دەکێشێت بۆیە دەبێت
لە زەوییەدا بە کردەیی جێبەجێبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چالاکییەکانی کورد
بەردەوامبن تا کاتی مسۆگەربوونی مافەکانی کورد و مەرجە دەستکەوتەکانی شۆڕش
بپارێزرێت...
415 جار خوێندراوەتەوە