ئێران: ئامادەی هەموو ئەگەرێکین و سازش لەسەر توانای بەرگرییمان ناکەین

KNN : Kurdish News Network
03:45 - 03/02/2026
جیهان
+
-

دیپلۆماتکارێکی ئێرانی دەڵێت ئێران ئامادەی هەموو ئەگەرێکین لەسەر مێز و توانای بەرگرییان سازشی لەسەر ناکرێت.

هەواڵ:KNNC


دیپلۆماتکارێکی ئێرانیی بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە، لە هەینیدا دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەستپێدەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەی هەموو ئەگەر و سیناریۆیەکن لەسەر مێز.

 

ئەو دیپلۆماتکارە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان وەک ئێران نە گەشبینن نە ڕەشبینن و دۆخەکە وەک خۆی دەخوێننەوە و مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، تاکە شت کە لێی دڵنیان و نەگۆڕە لایان ئەوەیە کە سازش لەسەر توانا بەرگرییەکانیان ناکەن لەسەر مێزی دانوستان...

548 جار خوێندراوەتەوە