نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

KNN : Kurdish News Network
10:38 - 04/02/2026
کوردستان
+
-

نرخی زێڕ بەردوامە لە بەرزبوونەوە و جارێکی دیکە نرخی مسقاڵێکی چوویەوە سەرو یەک ملیۆن دینار.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

نرخی زێڕ لە ناجێگیریی بەردەوامە و دوای دابەزینە بەرچاوەکەی ماوەی دوو ڕۆژە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 600 دۆلار چووەتە سەر نرخەکەی.

 

ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەکی زێڕ گەیشتە 5 هەزار و 100 دۆلار لە کاتێکدا پێرێ نرخەکەی تا 413 دۆلار دابەزی.

 

بۆ ئەمڕۆش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 کە زۆرترین خواستی لەسەرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بە ملیۆنێک و 114 هەزار دینارە

نرخی عەیارە جیاوازەکانی دیکەش بەمجۆرەی خوارەوەیە:

 

 نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24  بە ملیۆنێک و 296 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 161 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 114 هەزار دینارە.
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 958 هەزار دینارە

1003 جار خوێندراوەتەوە