دوای نزیکەی دوو دەیە لە کارکردنی ئەفیخای ئەدرەعی وەک وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە زمانی عەرەبی، سوپای ئەو وڵاتە بە فەرمی "ئایلا واوییە" کە بە "کاپتن ئایلا" ناسراوە، وەک جێگرەوەی ئەو دەستنیشان کرد. ئەم گۆڕانکارییە لە ناوەندە میدیاییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، بەتایبەت کە ئایلا ژنێکی عەرەبی موسڵمانە
هەواڵ:KNNC
ئایلا واوییە کە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری قەلەنسوە لەناوخۆی فەلەستین لە خێزانێکی موسڵمان لەدایکبووە، یەکەم کچە سەربازی عەرەبی ناوچەی "سێگۆشە"یە کە لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا وەک خۆبەخش چووەتە ناو سوپای ئیسرائیل و توانیویەتی پلەی "موقەدەم" لە بواری ڕاگەیاندنی سەربازیدا بەدەستبهێنێت.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، واوییە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بەبازاڕکردنی سیاسی و حکومیدا، چالاکییەکانی ئەو لە ساڵی ٢٠١٩وە لەژێر ناوی "کاپتن ئایلا" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستی پێکرد، کە تێیدا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی زمانی عەرەبی و بەکارهێنانی ئاماژە کەلتووری و ئایینییەکانەوە، پەیام و گێڕانەوەکانی سوپای ئیسرائیل بگەیەنێتە بینەری عەرەب لە ناوچەکەدا.
489 جار خوێندراوەتەوە