تورکیا بڕینەوەی دوو ملیۆن دارزەیتونی عيفرین ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت بە
مەبەست بوختانیان بۆ دەکەن و دەیانەوێت تورکیا ناشرین بکەن.
هەواڵ:KNNC
ناوەندی
بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی نادروست کە سەر بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایە برینەوە و دەستبردن بۆ دارزەیتونەکانی عەفرین ڕەتدەکاتەوە
و بە بوختان و تۆمەتی هەڵبەستراو ناوی دەبات.
ناوەندەکە لە ڕوونکردنەوەیەکیدا
لەبارەی دارزەیتوونەکانی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕایگەیاندوە "ئەو
بانگەشانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، گوایە تورکیا لە عەفرین
زیاتر لە 2 ملیۆن دارزەیتونی بڕیوەتەوە، بە تەواوەتی دوورن لە ڕاستییەوە، ئەم
بابەتانە تەنها دووبارەکردنەوەی چالاکییە پلانبۆداڕێژراوەکان پڕوپاگەندەی بەردەوامەکانن کە ساڵانێکە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و پاشکۆکانیانەوە بە مەبەستی بە
ئامانجگرتنی تورکیا بڵاودەکرێنەوە."
ناوەندەکە
وتویەتی، بەپێچەوانەوە بوونی تورکیا لە ناوچەکە ڕۆڵ و کاریگەریی گەورەی هەبووە لە
ئارامیی و سەقامگیری و بەرقەراربوونی ئاساییش و خۆشگوزەرانیی بۆ خەڵک و تیرۆرستان
لە چالاکیی خراون بەهۆی تورکیاوە.
388 جار خوێندراوەتەوە