دەوڵەت باخچەلی دەڵێت لەم جیهانەی کەس پارێزراو نییە دەبێت تورکیا بپارێزین، بۆ ئۆجالان مافی هیوا با دەمیرتاشیش بچێتەوە ماڵەوە
و ئەحمەد تورکیش بۆ پۆستەکەی بگەڕێتەوە، تورکیای بێتیرۆر ئامانجە و کورد تەنها
پەکەکە و یەپەگە نییە.
هەواڵ:KNNC
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە
لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: لەم جیهانە پڕ لە کێشە و شەڕەدا کە هیج شتێک تێیدا
پارێزراو نییە ئەرکی هەمووانە تورکیا بپارێزن و بەدووری بکەن لە مەترسییانەی هەیە،
دۆزینەوە ڕێگەی دروست بۆ دیموکراسییەت بۆ قۆناغەکە پێویستیی و گرنگییە.
باخچەلی وتیشی، بڕیار و هەنگاوەکانیان ڕوونە بۆ گێڕانەوەی
ئاشتیی بۆ تورکیا، مافی هیوا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئازادیی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش
و با بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، ئەحمەد تورکیش بچێتەوە سەر کورسییەکەی خۆی لە
پۆستی پارێزگاری مێردیندا.
لە بەشیێی قسەکانیدا دەوڵەت باخچەلی وتی، کورد بریتیی
نییە لە پەکەکە و یەپەگە و دەبێت مافیان هەبێت لە تورکیای بێتیرۆر و سوریای
یەکپارچەدا و ڕێککەوتنەکان جێبەجێبکرێن، گوێ بەو دەنگانەش نادەن کە دەیانەوێت ڕێگە
لە ئامانجەکانی تورکیا بگرن بۆ سەقامگیربوون...
807 جار خوێندراوەتەوە