ئەردۆغان دەڵێت ئارامی دەرەوەی سنورەکان بۆ تورکیا گرنگە و هۆشداریی دەدات
لە تێکدانی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب
تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئێمە لە ناوچەکەماندا بۆ ئاشتی و
سەقامگیری و هاوسەنگی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی هەوڵدەدەین.
وتیشی،
ناتوانین هەست بە پارێزراوی بکەن لە کاتێکدا ئاگر و ململانێ و شەڕەکان لە دەرەوەی
سنوورەکانی تورکیاوەبن، بۆیە دەبێت سنورەکان بە تەواوتی ئارامبن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پشتگیری لە هەموو هەنگاوێک دەکەین کە بەشدارە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و
سەقامگیری لە سوریا و گەرەنتی یەکپارچەیی خاکی و یەکگرتوویی سیاسی وڵاتەکەی دەکات، ئەوان لە تورکیا لە دڵەوە ئاواتەخوازن کە سوریای دراوسێیان بە زووترین کات ئاشتی ناوخۆیی خۆی جێگیر بکات.
سەبارەت بە
لێکتێگەیشتنەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشداریدا
لەهەوڵەکانی تێکدانی ڕێککەوتنەکەو دەڵێت، ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییە لاپەڕەیەکی
نوێی بۆ گەلی سوریا کردۆتەوە.
121 جار خوێندراوەتەوە