ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دێنە هەریمی کوردستان و سەرکردەیەکی
چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێت: کورد هاوبەشێکی سەرەکییە و دەشبێت لە بابەتی
سەرۆککۆماردا ڕەچاوی دەستور بکرێت.
هەوآڵ:KNNC
عامر فائیز سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی باڵای
چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ، تایبەت بە پرسەکانی
سەرۆککۆمار و سەرکوەزیران، لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستان کۆدەبنەوە.
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتیشی، کورد هاوبەشیکی سەرەکیی و گرنگە
و بۆچوون و بەشدارییان لە پڕۆسەی سیاسییدا گرنگە و بایەخی خۆی هەیە.
لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە وتی، دەبێت کورد بە زویی لەوبارەیەوە بگەنە
ڕێککەوتن و لادان لە دەستور دروستنەبێت، ئەگەر بێت و نەگەنە ڕێککەوتن ئەوا
کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن و بە شێوەیەکی نیشتیمانی پرسەکە تێدەپەڕێندرێت.
سەبارەت بە گۆڕینی نوری مالکی ئاماژەی بەوەدا، کە مالیکی
پیاوی قۆناغەکەیە و هیچ بڕیاریک لەبارەی گۆڕینی نییە، ساڵانی داهاتووش ناوبراو
سەرکردایەتی حکومەت دەکات...
137 جار خوێندراوەتەوە